(ABNA24.com) سەرکۆماری تورکیا وێڕای پیرۆزبایی له ئه‌کره‌م ئیممائۆغڵو به‌بۆنه‌ی سه‌رۆکه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کانی ئیسته‌نبوڵ، ھیوای خواست ئەنجامی ھەڵبژاردنه‌که ببێتە مایەی خێر بۆ ئه‌و شاره.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵ ئه‌نجامی نافه‌رمیی جیاکردنه‌وه‌ی 99.11%ی ده‌نگه‌کانی بڵاوکردوه‌ته‌وه و تیایدا هاتووه که ئه‌کره‌م ئیمام ئۆغڵو له هاوپه‌یمانیی میلله‌ت 54%ی ده‌نگه‌کانی له شاری ئیسته‌نبوڵ به‌ده‌ستهێناوه و له به‌رامبه‌ریشدا 45.10%ی به‌شداربون ده‌نگیان به بینالی یڵدرم، له هاوپه‌یمانیی جمهور داوه.
له ئه‌نجامه نافه‌رمییه‌کانی ئاژانسی ئه‌نادۆڵدا هاتووه که کۆی گشتیی ده‌نگده‌ران له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی دووباره بۆ سه‌رۆک شاره‌وانیی ئیسته‌نبوڵ 10 ملیۆن و 570 هه‌زار و 222 ده‌نگده‌ر بووه.
کاتژمێر 5ی پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ به کاتی ئیسته‌نبوڵ، ده‌رگای ناوه‌نده‌کانی ده‌نگدان به‌ڕووی ده‌نگده‌راندا داخران و جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆکی شاره‌وانی ئیسته‌نبوڵ ده‌ستی پێ‌کرد.
کاتژمێر 8ی به‌یانی یه‌کشه‌ممه 23ی حوزه‌یرانی 2019، پرۆسه‌ی دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆکی شاره‌وانی ئیسته‌نبوڵی تورکیا ده‌ستی پێ‌کرد.
له هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا هه‌ریه‌ک له ئه‌کره‌م ئیمامئۆغڵو کاندیدی پارتی گەلی کۆماریی تورکیا "جه‌هه‌په"، بینالی یڵدرم کاندیدی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وا "ئاک‌پارتی" و نه‌جده‌ت گۆکچنار کاندیدی پارتی سه‌عاده‌ت بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆستی گه‌وره شاره‌وانیی ئیسته‌نبوڵ کێبڕکێان کرد.
/129
٢٤ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٥:١٤
News ID: 954290
سەرکۆماری تورکیا وێڕای پیرۆزبایی له ئه‌کره‌م ئیممائۆغڵو به‌بۆنه‌ی سه‌رۆکه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کانی ئیسته‌نبوڵ، ھیوای خواست ئەنجامی ھەڵبژاردنه‌که ببێتە مایەی خێر بۆ ئه‌و شاره.